شارەزایانی جەی پی مۆرگان پێشبینیەکان بەرزدەکەنەوە بۆ بڕیاری فیدرالی سبەینێ

ئابووریناسانی جەی پی مۆرگان چەیس پێشبینی دەکەن کە یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا ڕێژەی سوو بە 75 خاڵ بەرز بکاتەوە لە کۆبوونەوەی سیاسەتی دراوی لە ڕۆژی چوارشەممەدا، بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕاپرسیەکی بلومبێرگ دەریخست کە پێشبینییەکانی هەڵئاوسان بۆ ئەمریکییەکان وردە وردە بەرزدەبێتەوە

پێشبینیە نوێیەکە لە دژی پێشبینی پێشووی ج پی مۆرگان دێت کە یەدەگی فیدڕاڵی ڕێژەی سوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرز دەکاتەوە بە 50 خاڵ لە کۆبوونەوەی ئەم مانگەدا.

هاوکات مارکۆ کۆلانۆڤیچ شیکەرەوەی ستراتیژی لە جی پی مۆرگان بۆچوونی خۆی دووپات کردەوە کە بازاڕی سەرمایەی ئەمریکا لە 2022 بەرەو چاکبوونەوەیەکی وردە وردە دەچێت و ئێس&پی 500 پێدەچێت ساڵەکە بە بێلایەنی کۆتایی پێ بێنێت.

بڕیارەکەی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە دەردەکرێت، لە نێوان ئەو پێشبینیانەی کە یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا دەجوڵێت بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو بە نزیکەیی 0.5٪ لە ماوەی ئەم کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهێزی هەڵئاوسانی ئەمریکا، و ئەم بڕیارانەش کاریگەری بەهێزیان دەبێت لەسەر بۆرسەی ئەمریکا

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *