شازادەی جێنشینی سعوودیە سوپاسی سەرۆک کۆماری تورکیای کرد

شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە دوای سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، سوپاسی سەرۆک کۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد.

ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سعوودیە (SPA)، پەیامی شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمانی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی محەمەد بن سەلماندا ھاتووە: “لە کاتی جێھێشتنی وڵاتی برامان، لە بەرامبەر ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییەی کە پێشکەشی من و شاندەکەمتان کردووە، لە ناخەوە سوپاس و پێزانینم ئاڕاستەی جەنابتان دەکەم”.

سعوودیە

شازادەی جێنشینی ، ئاماژەی بەوە کردووه‌ لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە تاوتوێی بەھێزکردن و پێشخستنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە.

محەمەد بن سەلمان جەختی لەوە کردووەتەوە کە “لەسەر بنەمای بەرژوەندییەکانی ھەردوو وڵاتی برا و مافەکانیان و بە مەبەستی زیادکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە” پەرەیان بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا -سعوودیە داوە.

https://t.me/hawalaburi

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *