شیکاری گەنم

شیکاری گەنم: نرخی گەنم لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە مانگی ئازاردا بەرزبوونەوەیەکی مێژووی تۆمار کرد. ئەمەش بەهۆی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕووسیا. لە هەمان کاتدا بیرمان نەچێت کە سێ بەشی بەروبومی دانەوێلە بەرهەمی ڕووسیا و ئۆکرانیایە. بێگومان هەر نا ئارامیەکی سیاسی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە نرخەکان. و دەبێتە کەمی بەرهەم لە بازاڕەکانی جیهاندا بەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی خۆراک و دانەوێلە لە سەرتاسەری جیهاندا. هاوکات هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە بەیەکگەیشتنی هەردوو لایەنی ڕووسی و ئۆکرانی بۆسەر مێزی گفتوو گۆ. هەردوو لایەن لە دوای کۆبونەوەی دووەم گەیشتنە ڕیککەوتنێکی سەرەتایی بۆ هاوردەکردنی گەنمی ئۆکرانی لە ڕێگایی بەندەرەکانی تورکیا بۆ بازارەکانی جیهان. هەفتەی ڕابردوو یەکەم عەمباری دانەوێلەی ئۆکرانی بەندەرەکانی ئۆدیسای جێهێشت و بەرەو بازاڕەکانی جیهان نزیکبۆوە.

شیکاری تەکنیکی

شیکاری گەنم
شیکاری گەنم

نرخی گەنم لە ئاستەکانی نێوان 1200-1300 گاپێکی فراوانی هەیە کە ئەگەری هەیە دووبارە بۆ نرخە مێژووییەکانی بەرز بکاتەوە.

لینکی تلیگرام: https://t.me/hawalaburi

سەرچاوە: https://aburi.news/

By ubnt