دکتۆر پشدەر عبداللە، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان رێنمایی دایکان و باوکان دەکات کە هەوڵبدەن بەلایەنی کەمەوە تا شەش ساڵ چا نەدەن بە منداڵەکانیان، چونکە چا دەبێتە هۆی کەمتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ریخۆڵەکانداو دواتر دەبێتە هۆی کەمخوێنی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە چا ئەبێتە هۆی کەمتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ریخۆڵەکانداو دواتر ئەبێتە هۆی کەمخوێنی، بەڵام هەندێ سەرچاوە ڕەتی ئەوە ئەکەنەوە کە هیچ پەیوەندیەکی بەوەوە هەبێت، لەوانەیە زیاتر بەهۆی کەم خواردنی خواردنی سودبەخشەوە هەبێت لە ئەنجامی زۆر خواردنەوە چاوە.
ئەو شەش هۆکارە وادەکات چا نەدەیت بە منداڵەکەت
یەکەم: لەبەرئەوەی چا بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە، کەواتە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن و دروستکردنی دودڵی، دڵەڕاوکێ و چالاکبونی منداڵەکە بۆیە کێشە بۆ خەوی منداڵەکە دروست ئەکات.
دوەم: چۆن لە گەورە کاریگەری هەیە و سەر ئێشە دروست دەکات ئەگەر ڕۆژێک نەتوانیت بیخۆیتەوە بەهەر هۆیەک، ئەوە لە منداڵیش دوای فێربونی ئەگەر ڕۆژێک نەیخواتەوە ئەوە توشی سەرئێشەو توڕەبون دەبێت.
سێیەم: ئەگەر لە جیاتی کوپێک چا کوپێک شیری پێبدەیت، ئەوە وزەیەکی زۆرترو تەندروستر ئەبەخشێت بە منداڵەکە چونکه گەدەی منداڵ بچوکە، بۆیە لەوانەیە بە چاکە بڕێکی زۆر گەدەی داگیر بکات و نەهێڵێت جێگەی خواردنی سودبەخشی تر ببێتەوە.
چوارەم: لەبەرئەوەی منداڵ بڕێکی زۆر شەکر ئەکاتە چایەکەوە بۆیە زیانێکی زۆر بە ددانەکانی دەگەیەنێت.
پێنجەم: لەبەرئەوەی چا وەکو دەرمانی میزپێکەر ئیش ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆر کالسیۆم لە میزدا.
شەشەم: زۆربەی کات کێشەی گەدە وەک دڵەکزێ بۆ منداڵ دروست دەکات