عێراق بڕی 80 ملیۆن دۆلار پارەی دزراوی وەرگرتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی عێراق وەرگرتنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری لە پارەی “دزینی سەدە” ڕاگەیاند کە بڕی 2.6 ملیار دۆلاری ئەمریکییە.

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە: “بەپێی ڕێبازی حکومەت و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات، لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیان بڕە پارەیەکی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەو پارە دزراوانە وەربگرنەوە و”. دووبارە بیانخەنە ناو گەنجینەی دەوڵەتەوە”.

By ئابوري نيوز