عێراق دووەم گەورەترین هاوردەی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی تورکیایە

عێراق لە ساڵی 2021دا دووەم گەورەترین هاوردەی بەرهەمە شیرەمەنییەکانە

میل ئۆزال، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی شەفیق بڵاویکردەوە، وتی: “بەرهەمە شیرەمەنییەکانی تورکیا لە ساڵی 2021 لە نێوان زۆربەی بەرهەمە ئاژەڵییە هەناردەکراوەکانی تر پلەی یەکەمیان هەیە

وتیشی: “میسر بە 69 ملیۆن دۆلار یەکەم هاوردەکەری بەرهەمە شیرەمەنییەکانی تورکیا بوو و دواتر عێراق بە 60.5 ملیۆن دۆلار دووەم و جەزائیر بە 57 ملیۆن دۆلارەوە سێیەم بوو

وتیشی: “چین بە 52.8 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەمدا هاتووە و دواتر ئیمارات 24 ملیۆن دۆلار و بەنگلادیش بە 23 ملیۆن و کوێت بە 14.4 ملیۆن دۆلار و ئوردن بە 9 ملیۆن دۆلار و ئازەربایجان بە 8.2 ملیۆن دۆلارەوە

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *