توركیا له ساڵی رابردوودا بایی ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هه‌زار دۆلار و شلكی بۆ ٤٣ وڵات هه‌نارده كردووه له ساڵی ٢٠٢٠دا توركیا بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری له فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی ٢٥ هه‌زار و ٦٠٠ تۆن شلك ده‌ستكه‌وتبوو.
بڕی هه‌نارده‌كراوی شلك له ساڵی ٢٠٢١دا به‌راورد به ساڵی رابردووتر، له‌سه‌دا ٦٦ زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ٤٢ هه‌زار و ٥٠٠ تۆن و به‌وشێوه‌یه‌ش داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له‌و بڕه له‌سه‌دا ٨٤ زیادیكردووه و به‌وشێوه‌یه‌ش گه‌یشتووه‌ته ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هه‌زار دۆلار.
رووسیا به هه‌نارده‌كردن بایی ٢٧ ملیۆن و ٨١٠ هه‌زار دۆلار بووه‌ته یه‌كه‌م وڵات له‌ڕووی كڕینی شلكی توركیا و دوای ئه‌ویش به بڕی هه‌شت ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار دۆلار رۆمانیا دێت و له پله‌ی سێیه‌میشدا عێراق دێت و به بڕی پێنج ملیۆن و ٦٠٨ هه‌زار دۆلار شلكی له توركیا كڕیوه.
هه‌روه‌ها توركیا ساڵی رابردوو، شلكی بۆ ٤٣ وڵات هه‌نارده كردووه.