عێراق لە مانگی ئەیلوولدا بە بەھای نۆ ملیار و ٤٩٤ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە لە مانگی ئەیلوولدا، ١٠٣ ملیۆن و ١٤٣ ھەزار و ١٩٩ بەرمیل ھەناردەکراوە و کۆی گشتی داھاتەکەیشی گەیشتووەتە، نۆ ملیار و ٤٩٤ ملیۆن دۆلار.

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلوولدا بە بەراورد بە مانگی ئاب، ٤٩٦ ملیۆن و ١٤٩ ھەزار دۆلار زیادی کردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی ئەیلوولدا ھەناردەکراو، ١٠٣ ملیۆن و ١٤٣ ھەزار و ١٩٩ بەرمیل بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەیشی گەیشتووەتە، نۆ ملیار و ٤٩٤ ملیۆن دۆلار.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە کە لە مانگی ڕابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ١٠٣ ملیۆن و ٢٢٠ ھەزار و ٤٤١ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو بۆ ئوردن، گەیشتووەتە ٤٤٩ ھەزار و ٤٢٣ بەرمیل، ھەروەھا بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە، گەیشتووەتە ٤٧٣ ھەزار و ٣٣٥ بەرمیل.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە مانگی ئەیلوولدا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٤٣٨ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە (٩٢،٠٥) دۆلار فرۆشراوە.

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئابدا، ھەشت ملیار و ٩٩٧ ملیۆن و ٨٥١ ھەزار دۆلار بوو.

بەمەیش داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلوولدا بەراورد بە مانگی ئاب، ٤٩٦ ملیۆن و ١٤٩ ھەزار دۆلار زیادی کردووە.

By ubnt