کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2022 زیاتر لە 10 ملیار لیتر بەنزین بۆ وێستگەکانی پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە وڵاتدا دابین دەکات.
کۆمپانیاکە لە ئامارێکی ساڵی ڕابردوودا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، بڕی دابینکردنی بەنزین بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا بە هەموو جۆرەکانیەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە (ئاسایی، بەرزکراوە، ئۆکتانی بەرز، سوپەر) زیاتر لە (١٠ ملیار و… نیو ملیار) لیتر.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕی دابینکراوی نەوتی سپی زیاترە لە (یەک ملیار و نیو) لیتر، هەروەها نەوتی غازیش نزیکەی (٩ ملیار و نیو) لیترە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نەوتی سووتەمەنی دابینکراو بە هەردوو جۆری (باشتر و ئاسایی)/زیاتر لە (11 ملیار) لیتر، و سووتەمەنی فڕۆکەوانیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە: سەربازی/ نزیکەی (20) ملیۆن لیتر، مەدەنی/ نزیکەی (188) ملیۆن لیتر.