خەزێنەی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند،عێراق لەماوەی مانگی حوزەیراندا، هەڵگرتنی بۆندەکانی ئەمریکا نزیکەی یەک ملیار دۆلار کەمیکردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە نوێترین خشتەی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “خاوەنی عێراق بۆندەکانی گەنجینەی ئەمریکا بۆ مانگی حوزەیرانی 2022 بەڕێژەی 929 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، بەڕێژەی 2.82%، گەیشتووەتە 31.965 ملیار دۆلار، دوای ئەوەی لە مانگی ئایاری 2022دا 32.894 ملیار دۆلار بووە”. ” ئاماژە بەوە دەکات کە “ئەم بۆندانە بەرزبوونەتەوە بۆ هەمان مانگی ساڵی رابردوو 2021، کە هەڵگرتنی بۆندەکانی عێراق 21.2 ملیار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆندەکانی عێراق، لەنێویاندا گەرەنتی درێژخایەن بە بڕی 15.939 ملیار دۆلار و گەرەنتی کورتخایەن بە بڕی 16.026 ملیار دۆلار”، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم بۆندانە 0.4%ی بۆندەکانی جیهان پێکدەهێنن.
لە جیهانی عەرەبیدا، سعودیە لە پێشەنگی خاوەندارێتیترین وڵاتەکان دێت و دەگاتە 119 ملیار و 155 ملیۆن دۆلار، کوەیت بە 45 ملیار و 957 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدایە، ئیمارات بە 39 ملیار و 868 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمدایە، دواتر عێراق لە پلەی چوارەمدایە، عومان بە 6 ملیار و 702 ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەمدایە دۆلار، پاشان مەغریب بە ٣.٨٩٢ ملیار دۆلار دێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “گەورەترین خاوەنی بۆندەکانی ئەمەریکا ژاپۆنە کە بەهای 1236.291 ترلیۆن دۆلارە، لە دوای ئەویش چین دێت کە 967.778 ملیار دۆلارە، دواتر بەریتانیا دێت کە 615.413 ملیار دۆلارە، دواتر لۆکسمبۆرگ بە 306.833 ملیار دۆلار”. “