عێراق 150 هەزار تۆن گەنمی ئەمریکی و ئوسترالی دەکڕێت

بەغدا- ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق کڕینی 150 هەزار تۆن گەنمی ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکە 100 هەزار تۆن گەنمی ئوسترالی و 50 هەزار تۆن گەنمی ئەمریکی لەخۆ گرتووە.

By ubnt