فڕۆکەیەکی جه‌نگیی بەریتانیی جۆری F35 كەوتە ناو دەریای ناوەڕاستەوە

راگەیەندرا کە فڕۆکەیەکی جه‌نگیی بەریتانیی جۆری F35، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رۆتینی لەسەر دەریای ناوەڕاست، کەوتووەتە ناو دەریاكه‌وه‌.

لەو راگەیەندراوەدا کە لە لایه‌ن وەزارەتی بەرگریی بەریتانیاوە بڵاو کراوەتەوە، ھاتووە: “فڕۆکەوانی ئەو فرۆکەیەی کە لە کەشتیی (HMS Queen Elizabeth)ه‌وە فڕیوه‌، ئەم بەیانییە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی رۆتینی رۆژانه‌یدا لەسەر دەریای ناوەڕاست، خۆی فڕێ داوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە فڕۆکەکە کەوتووەتە ناو دەریاوە و فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە بۆ سەر کەشتییەکە. ئاماژە بەوەش کراوە، دەستيان بە لێکۆلینەوە لە رووداوەکە كردووە و لەبەر ئەو ھۆکارە زانیاریی زیاتر بڵاو ناکەنەوە.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *