ڕۆیتەرز – پەیامنێری فۆکس بزنس لە کۆبوونەوەی داهاتوودا رایگەیاند، سعودیە فشار دەخاتە سەر گروپی ئۆپێک+ بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.
پهیامنێرهكه له تویتێكدا ئاماژهی بهوه كردووه، پاشای سعوودیه سهلمان بن عهبدولعهزیز كاتێك له 16ی تهمموزی رابردوو كۆبوونهوه، جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمریكای له زیادكردنی بهرههمهێنان دڵنیا كردووهتهوه.
کۆشکی سپی رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن بەرهەمهێنەرە گەورەکانی نەوت لە هاوپەیمانی ئۆپێک+ بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیاد بکەن، دوای سەردانەکەی بایدن لە مانگی رابردوودا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی لوتكەی ئەمەریكا و عەرەبی رۆژی شەممەی رابردوو تاوتوێی نەوت نەكراوە و ئۆپێك+ بەردەوام دەبێت لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی بازاڕ و ئەوەی پێویست بێت دەیكات.
بڕیارە لە ٣ی ئابدا ڕێکخراوی ئۆپێک+ کە لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و وڵاتانی بەرهەمهێنەری غەیرە ئۆپێک پێکهاتووە لەوان ڕووسیا، کۆببێتەوە.