قەبارەی قەرزەکانی بانکی ناوەندیی تورکیا بە رێژەی 18٪ دادەبەزێت

بەپێی داتا فەرمییەکانی حکومەتی تورکیا، قەبارەی قەرزەکانی بانکی ناوەندیی تورکیا تاوەکو کۆتایی مانگی حەوتی ئەمساڵ 2 تریلیۆن لیرە بووە کە دەکاتە 241 ملیار دۆلار. بەپێی وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا، قەبارەی قەرزەکانی تورکیا تاوەکو کۆتایی مانگی حەوت بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 18٪ دابەزیوە. قەرزەکانی بانکی ناوەندیی تورکیا قەرزی گشتی، قەرزی کۆمپانیا تایبەتەکان و قەرزی خێزانەکان دەگرێتەوە. بەپێی وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا نزیکەی 43٪ی قەرزەکانی بانکی ناوەندی بە دراوی لیرەن ئەوەش کە دەمێنێتەوە بە دراوی بیانین. هەروەها لە کۆی قەرزەکان، 137 ملیار دۆلاری قەرزی ناوخۆن و 104 ملیار دۆلاریشی قەرزی دەرەکین. 

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *