وەزیری دەرەوەی روسیا رایگهیاند، یەکەم خولی گفتوگۆکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان لەسەر گەرەنتی ئاسایشی روسیا راستەوخۆ دوای کۆتایی پشوی ساڵی نوێ بەڕێوەدەچێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لهبارهی گەرەنتی ئاسایشی وڵاتهكهی راگهیاند مۆسكۆ لەبارەی ماوەی گفتوگۆکانی ئاسایشەوە “هۆشداری کۆتایی” دەرناکات، بەڵام ناکرێت ئەم قسانە بێ کۆتایی بن.
ئاماژهی بهوهشكرد، گەورە بەرپرسانی سەربازی روسیا بەشداری لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی روسیا و ناتۆ دەکەن، کە بڕیارە لە 12ی (کانونی دوەم/12)ی ساڵی ئایندهدا بهڕێوهبچێت و مۆسکۆ هیوادارە نوێنەرایەتی ناتۆ لە هەمان ئاستی باڵادا بێت.
لاڤرۆڤ ناتۆی بە پڕۆژەیەکی تەواوی “جیۆپۆلەتیک”ی ناوبرد بۆ هەڵمژینی ئەو زەویانەی کە پاش روخانی پەیمانی وارسۆ بە نەگونجاو مایەوە، ئەوەشی وت، کە قسەکانی ناتۆ هیچ متمانەیەکی نییە.
23ی ئهم مانگه، ڤلادیمێر پوتین، سهرۆكی روسیا لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساڵانەی خۆیدا هیوای مۆسکۆی نیشاندا بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەسەر گەرەنتی ئاسایش لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا لە سەرەتای مانگی (کانونی دوەم/1)ی 2022دا و جەختیشی لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە بەتایبەتی لەسەر بنەمای رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا.