كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان كه به لووتكه‌ی داڤۆس ناسراوه و بڕیار بوو له نێوان رۆژانی ١٧-٢١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢دا ئه‌نجام بدرێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، بۆ هاوینی هه‌مان ساڵ دواخرا.
لووتكه‌ی داڤۆس كه له ساڵی ١٩٧١ه‌وه ساڵانه له مانگی كانوونی دووه‌مدا له شارۆچكه‌ی داڤۆسی سه‌ربه سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠٢١دا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه له ساڵی ٢٠٢٢شدا دواخرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆڕبه‌نده‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه پلان وابووه لووتكه‌ی داڤۆس له نێوان رۆژانی ١٧-٢١ی كانوونی دووه‌مدا به‌ڕێوه‌بچێت.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لووتكه‌كه بۆ سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی ٢٠٢٢ دواخراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: “دۆخی هه‌نووكه‌یی په‌تاكه ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رووبه‌ڕووی جیهانی ئێجگار قورس كردووه” و تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی بڕیارداندا هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی سویسرا ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان، كڵاوس شواب، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بڕیاری دواخستنی لووتكه‌ی داڤۆس نابێته رێگر له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌یان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین له‌گه‌ڵ جیهانی كار، نوێنه‌رانی حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
كڵاوس شواب تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش پلانیان وایه به زووترین كات سه‌ركرده‌كانی جیهان كۆبكه‌نه‌وه.