کاشکاری ئەندامی یەدەگی فیدرالی لێدوانی گرنگی دا سەبارەت بە ڕێژەیی سوو

لێدوانەکانی ئەندامی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا، نیل کاشکاری ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز، دوێنێ یەکشەممە؛ چەند خاڵێکی گرنگ سەبارەت بە سیاسەتی دراو و دۆخی ئابووری وڵاتەکە، وەک خۆی ترسی دەربڕی لەوەی بێکاری لە ئەمریکا شاهیدی کەمێک زیادبوون بێت.

دیارترین لێدوانەکانی کاشکری ئاماژەیان بەم خاڵانە کرد:

لێدوانەکانی ئەندامی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا

پێویستە هەڵاوسان بە تەواوی دابەزێنین بۆ ئامانجی 2%ی بانکی ناوەندی ئەمریکا.

ئێمە چاودێری داتاکان دەکەین بۆ ڕێنماییکردنمان لە بڕیاری سووی داهاتوو.

ناوبراو ستایشی پێشبینی گشتیی هەڵاوسانی ئەمریکای کرد.

یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا پێشکەوتنی باشی هەیە لەسەر ڕێژەی سوود، ئەگەر پێویستی بە بەرزکردنەوەی زیاتری ڕێژەی سوود هەبێت، بەردەوام دەبێت.

نادڵنیایی هەیە سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ڕێڕەوی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمریکاوە.

ناوبراو تیشکی خستە سەر پشتبەستنی بانکی ناوەندی ئەمریکا بە زانیارییە ئابوورییەکان بۆ دیاریکردنی ڕێڕەوی ڕێژەی سوود.

بۆچوونی تێکەڵاو هەیە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی مانگی ئەیلول.

بۆ ئێستا ترسی پاشەکشە بۆ ئابووری ئەمریکا ڕەت کردەوە.

ئابووری ئەمریکا لە نێوان شۆک و شۆکی جۆراوجۆردا بە خۆڕاگری ماوەتەوە، و بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی هەر شۆکێکی داهاتوو.

aیەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سوود بەرز دەکاتەوە بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا

https://t.me/hawalaburi

By ئابوري نيوز