لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەیی ئەمریکا سەبارەت بە بێکاری و هەڵئاوسان

لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەیی ئەمریکا سەبارەت بە بێکاری و هەڵئاوسان : لە کۆتا ڕۆژی کۆبوونەوەی گروپی ٢٠ ڕۆژی یەکشەممەدا، جانێت یێڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کۆتا وتارەکەیدا چەند سەرنجێکی سەبارەت بە ئابووری ئەمریکا خستەڕوو، کە تیایدا باسی لە چاوەڕوانییەکانی خۆی کرد سەبارەت بە ئەدای ئابووری، ڕێژەی هەڵاوسان و ڕێژەی بێکاری، لە خوارەوە ئەو لێدوانانە دەخەینەڕوو : .

تادێت متمانەم بە توانای یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا زیاتر دەبێت بۆ گەیاندنی نیشتنەوەیەکی نەرم بۆ ئابووری ئەمریکا.

متمانەیەکی زۆری هەیە کە ئەمریکا دەتوانێت هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکات بەبێ ئەوەی زیانێکی بەرچاو بە بازاڕی کار بگەیەنێت.

هەموو ئەو زانیاریانەی کە بۆ پێوەرەکەی هەڵاوسانی ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە، لەسەر ڕێڕەوی خاوبوونەوە و دابەزینن بۆ ئامانجی بانکی فیدراڵی ئەمریکا.

لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەیی ئەمریکا سەبارەت بە بێکاری و هەڵئاوسان

هەرچەندە ڕێژەی بێکاری لە ئەمریکا شایەتی بەرزبوونەوەی تاڕادەیەک گەورەی لەم دواییانەدا بوو لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتە نزمترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا، بەڵام ئەم بازدانە بەهۆی شەپۆلێکی گەورەی دەرکردن نەبووە.

لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی داتاکانی هەڵاوسانی نرخی بەکاربەر و داتاکانی هەڵاوسانی نرخی بەرهەمهێنەران و داتاکانی فرۆشتنی تاکەکەسین لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.

https://t.me/hawalaburi

ڕێگاکانی پیشبینی کردنی بازاڕی فۆرێکس

By ئابوري نيوز