لێدوانەکانی ژاپۆن لەسەرئەگەری کڕینی گازی سروشتی بە روپل

هیرۆکازو ماتسۆنۆ سکرتێری گشتی حکومەتی ژاپۆن گوتی حکومەتەکەی داوا لەکۆمپانیاکان دەکات ڕازی نەبن ئەگەر گازی سرووشتی بە روپل پێشکەشیان بکرێت

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “تا ئێستا هیچ تێبینیەک نەکراوە لە پارەدانەوە گرێبەستە هەنووکەییەکان لەگەڵ دابینکەرانی (گازی سروشتی)ی ژاپۆنی لە ڕوسیاوە بگۆڕدرێتەوە ڤە ڕوپل

ئەو بەرپرسە یابانییە گوتی: “بەڵام ئەگەر ئەو جۆرە داواکاریانە وەربگیرێن، حکومەتی ژاپۆن دەیەوێت داوا لە کۆمپانیاکان بکات کە ڕازی نەبن بەو جۆرە مەرجانە” تا 31ی ئازار ڕێوشوێن بۆ گۆڕینی پارەی گازی ڕووسیای هەناردەکراو بۆ یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی تر کە سزاکانی دژ بە ڕووسیایان بەسەر ڕوپڵدا جێبەجێ کردووە، دەگیرێتە بەر

پێشتر ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی حکومەتی ڕوسیا و بانکی ناوەندی و گازپرۆمی ڕێنمایی کرد کە تا 31ی ئازار ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ گۆڕینی پێدانی غازی هەناردەکراوی ڕوسیا بۆ یەکێتی ئەوروپاو وڵاتانی تر کە سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاندوە بگۆڕدرێت بۆ روپل

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *