لە ئەمریکا 21 کەس بەهۆی رەشەبا و لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە

باهۆزێک بەشی باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا لە شاری تێنێسی سەر بە ویلایەتی تێنێسی لانیکەم 21 کەس گیانیان لەدەستداوە. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، داوای لە ئاژانسی ئیدارەدانی قەیرانەکانی ئەمریکا ناسراو بە “فێما” کردووە دەستبەجێ پەیوەندی بە حاکمی تێنێسییەوە بکەن بۆ پیشکێشکردنی هەر جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەک. باهۆزی هێنری لە بەشی باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکاوە دەستیپێکردووە، لە رۆد ئایلاندی کەناراوی نزیکەی 100 هەزار کەسی بێ کارەبا کردووە، زیانی ماددی بە خەڵک گەیاندووە و، هاوکات چەندین رێگە و پردیشی پەکخستووە. لە نیویۆرکیش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوەوە، هاتووچۆ لە بەشێکی ویلایەتەکە پەکی کەوتووە. باهۆزەکە بەخێرایی 56 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بە هەریەک لە ویلایەتەکانی کنتاکی، ماساچووتس و تێنسێ تێدەپەڕێت. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “دەمەوێ بە دەربڕینی ئەوپەڕی هاوخەمی بۆ ئەو زیانە لەناکاو و تراژیدییە دەستپێبکەم کە بەهۆی ئەو لافاوە لەناکاوە کەوتوونەتەوە. ئاگادارین کە دەستمان بۆ ئەو کۆمەڵگانە درێژکردووە و دەبێت ئامادەش بین بۆ پاڵپشتیکردنیان. داوام لە ئیدارەی فێما کردووە دەستبەجێ پەیوەندی بە بیڵ لی، حاکمی تێنسییەوە بکات. ئامادەی پێشکێشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکین لەم کاتە سەختەدا.”

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *