لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە زێڕ بەردەوامە لە بەرزترین ئاستی خۆی

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕی جیهانی لە کاتی بازرگانیکردندا بەرزبووەوە و زیاتر لە ٦ دۆلار بەرزبووەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەی بەرەو بەرزترین ئاستی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە.

وە نرخی ئەو کانزای زەردە لە مامەڵەی سپۆت بە ڕێژەی 0.34% بەرزبووەتەوە، واتە هاوتای 6.32 دۆلار، بۆ گەیشتن بە 1845.91 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی تا کاتژمێر 05:40 بەیانی بە کاتی جیهانی.

لە لایەکی دیکەوە گرێبەستی ئایندەی زێڕ بۆ گەیاندنی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣ بەرزبووەوە، بە ڕێژەی ٠.٣١%، کە یەکسانە بە ٥.٧٥ دۆلار، و گەیشتە ١٨٥١.٨٥ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

لەڕووی کانزا بەنرخەکانی دیکەوە، نرخی یەک ئۆنسە زیو بەڕێژەی 0.17% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 24.27 دۆلار، پلاتینیۆم بەڕێژەی 0.44% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1102.4 دۆلار و پالادیۆم بەڕێژەی 2.08% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1742.28 دۆلار.

By ubnt