لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند، بە فەرمی زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێلی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا تۆمار کردووە.

عەمید محەممەد ڕوشدی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٢دا دوو ملیۆن و ٤١ هەزار و ٢٤٧ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان لە دوایین ئاماردا تۆمارکراون، ئاماژەی بەوەشکرد، ١٨ هەزار و ٦١٩ ماتۆڕسکیل لە ساڵی ٢٠٢٢دا تۆمارکراون لە ساڵی ٢٠٢٢ لە هەرێم تۆمارکراوە.

ڕوونیشیکردەوە، یەک ملیۆن و 26 هەزار و 660 ئۆتۆمبێل تابلۆی قایمقامیەتی هەولێریان هەڵگرتووە، هەروەها 7 هەزار و 880 ماتۆڕسکیل تابلۆی تابلۆی قایمقامیەتی هەولێریشیان هەڵگرتووە.

عەمید ڕوشدی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، 258 هەزار و 998 ئۆتۆمبێل تابلۆی قایمقامیەتی دۆهۆکیان هەڵگرتووە، هەروەها 44 ماتۆڕسکیل هەمان تابلۆی قایمقامیەتیان هەڵگرتووە.

و ئاماژەی بەوەشکرد، 593 هەزار و 127 ئۆتۆمبێل تابلۆی قایمقامیەتی سلێمانییان هەڵگرتووە، هەروەها 10 هەزار و 895 ماتۆڕسکیل تابلۆی قایمقامیەتی سلێمانییان هەڵگرتووە.

هه ڕوه ها ئاماژه ی به وه دا، له پارێزگاکانی تری عێراق 152 هه زار و 162 ئۆتۆمبێل که تابلۆی تۆماریان هه یه له به ڕێوه به ڕایه تی گشتی هاتووچۆی کوردستان تۆمارکراون، و شۆفێره کانیان کارتی ئیقامه یان له هه ڕێم هه یه .

وتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، لە ساڵی 2021 کۆی گشتی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو 1,917,990 ئۆتۆمبێل بووە، هەروەها کۆی گشتی ژمارەی ماتۆڕسکیلەکانی تۆمارکراو لە هەمان ساڵدا 18 هەزار و 814 پاسکیل بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە ماوەی یەک ساڵدا ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان 123 هەزار ئۆتۆمبێل زیادی کردووە 157 ئۆتۆمبێل.

By ubnt