لە کاتێکدا کە ترسی پاشەکشەی ئابووری هەیە، نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەکاتێکدایە کە داتای ئابوری تاریکی چین کە گەورەترین کڕیاری نەوتی خاوە، ترسی پاشەکشەی ئابووری جیهانی نوێکردەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت تا کاتژمێر 04:59 خولەکی كاتژمێر 82 سەنت بەرێژەی 0.86% دابەزی و گەیشتە 94.27 دۆلار.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بەڕێژەی 0.58% دابەزیوە و گەیشتووەتە 88.89 دۆلار.

لە ماوەی دانیشتنی پێشوودا نرخی ئایندەی نەوت نزیکەی 3% دابەزیوە.

بانكی ناوەندی چین رێژەی قەرزدانی كەمكردەوە بۆ بوژاندنەوەی خواست لەكاتێكدا لە مانگی تەمموزی رابردوودا بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ئابوری چین خاوبووەوە، بەهۆی سیاسەتی بێ كۆڤید و قەیرانی خانووبەرەی پەكین، چالاكییەكانی كارگە و فرۆشتنی تاكەكەسی كەمبوونەتەوە.

هەروەها وەبەرهێنەران چاویان لە دانوستانەکان کرد بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی ئێران، شرۆڤەکاران پێشبینیان کردبوو ئەگەر ئێران و ئەمریکا پێشنیارێکی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر هەناردەی نەوتی ئێران قبوڵ بکەن، ئەگەری هەیە نەوتی زیاتر بچێتە بازاڕەوە.

By ubnt