مانگی ده‌ستكردی نوێی توركیا Türksat 5B له رێگای بنكه‌ی ئاسمانیی كیپ كانیڤیرال سەربە ویلایەتی فلۆریدا باشوری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكاوه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا.
به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، كاتژمێر 6:58 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه مانگی ده‌ستكردی نوێی توركیا Türksat 5B له رێگای بنكه‌ی ئاسمانیی كیپ كانیڤیرال سەربە ویلایەتی فلۆریدا باشوری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكاوه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا.
جێگری وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ژێرخانی توركیا، عومه‌ر فاتیح سایان؛ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕگی توركسات، دكتۆر كه‌مال یوكسه‌ك؛ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی توركسات، حوسێن ئه‌رتۆك و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی توركسات، دكتۆر شوعه‌یب بیرینجی و شاندی یاوه‌ریان له بنكه ئاسمانییه‌كه چاودێری ره‌وانه‌كردنی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌یان كرد بۆ بۆشایی ئاسمان.
مانگی ده‌ستكردی Türksat 5B بە بەهێزترین مانگی دەستکردی تورکی دادەنرێت لەڕوی توانا بەرزەکانی، كه له رێگای نۆ موشه‌كی فاڵكۆنه‌وه، ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كراوه.