مانۆڕی سەربازیی زەمینی ھاوبەشی نێوان سعوودیە و عێراق

– سعوودیە، دەستپێکردنی مانۆڕێکی سەربازیی زەمینی ھاوبەش بەناو “برایانی عەرەب” لەگەڵ عێراق راگەیاند.

سعوودیە، دەستپێکردنی مانۆڕێکی سەربازیی زەمینی ھاوبەش بەناو “برایانی عەرەب” لەگەڵ عێراق راگەیاند.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی سعوودیە (SPA)، ئەو مانۆڕەی دوێنێ لە ناوەندی مەشقی شازادە خالید بن سوڵتان لە باکووری سعوودیە دەستی پێکردووە نۆ رۆژ دەخایەنێت.

فەرماندەی ناوچەی باکووری سوپای سعوودیە، لیوا روکن ساڵح بن ئەحمەد ئەلزەھرانی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی مانۆڕەکە پێشخستنی ھەماھەنگی و دابینکردنی ئاڵوگۆری ئەزموونە لە بواری سەربازیدا لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.

زەھرانی، باسی لەوەش کرد کە مانۆڕەکە لە چوارچێوەی پلانی مەشقی ھێزە چەکدارەکانی سعوودیە دایە کە لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و دۆست جێبەجێی دەکات، بەڕێوەچووە.

پێشکەوتنە بەرچاوەکانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە لەم ماوەیەی دواییدا جێگەی سەرنجە. ئەم پێشکەوتنە لە سەردانی یەکتری شاندی باڵای سەربازیی و ئەو رێککەوتنانەی کە لە بواری ئاسایشدا واژووکراوە و مانۆڕی ھاوبەشدا دەردەکەوێت.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *