بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ، پێویسته كاندیده‌كه چه‌ند مه‌رجێكی تێدا هه‌بێت، تاوه‌كو بتوانێت خۆی بۆ ئه‌و پۆسته بپاڵێوێت، دوای ئه‌وه ناوه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات و 329 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ بۆ سه‌رۆكێكی نوێ ده‌ده‌ن.
مەرجەکان:
1- پێویستە لە عێراق لە دایک بووبێت و دایک و باوکی عێراقی بن.
2- لێهاتوو بێت و تەمەنی لە 40 ساڵ زیاتر بێت.
3- ناوبانگی باش بێت و بە پاکێتی و دڵسۆزی بۆ نیشتیمان ناسراو بێت.
4- بە تاوانێک، کە لەکەداری بکات، سزا نەدرابێت.
چۆن هەڵدەبژێردرێت؟
دوای ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆمار دەکاتەوە، پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا کەسێک بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت.
سه‌رۆك كۆمار بە دەنگی دوو لە سێی 2/3ی ئەندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هەڵدەبژێردرێت.
ئەگەر هیچکام لە پاڵێوراوەکان دەنگی زۆرینەیان نەهێنا؛ ئەوا لە گەڕی دووەمدا ئەو کەسەی زۆرترین دەنگی هێنا، دەبێتە سەرۆک کۆمار.
دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار
1- دەرکردنی لێبووردنی تایبەت، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
2- پەسەندکردنی پەیماننامە و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
3- پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەریاندەکات.
4- بانگهێشتکردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کۆبوونەوە، دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
5- بەخشینی نیشانە و مەدالیا.
6- پەسەندکردنی باڵیۆزەکان.
7- دەرکردنی بەیاننامەی کۆماری.
8- پەسەندکردنی حوکمی لە سێدارەدان.
9- سەرکردایەتیکردنی هێزە چەکدارەکان بە مەبەستی پرۆتۆکۆلی و ئاهەنگێڕان.
10- دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ.