بیل گڕۆس هۆشداریدا لەوەی بەکارهێنەرانی ئەمریکی لە سەردەمی پەتای کۆرۆناوە بە خەرجکردنی پاشەکەوتەکانیان پاڵپشتی ئابوورییان کردووە، بەڵام مەترسی ئەوەیان لەسەرە تا کۆتایی ئەمساڵدا پارەی نەختینەیان تەواو بێت.
ئەو ملیاردێرە وەبەرهێنەرە ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتەر نووسیویەتی، “ئەوە سیاسەتی داراییە، نەک تەنها سیاسەتی دراو، ئەوە گەمژەییە”. بە گوتەی ئەو، خەرجی حکومەت و ڕێژەی باج، هەروەها ڕێژەی سوود و دابینکردنی پارە، هەموو ئەو هۆکارانەن کە کاریگەرییان لەسەر گەشەی ئابووری و هەڵاوسان هەیە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو 4 ترلیۆن دۆلارەی پاشەکەوتی Covid بەردەوامە لە ڕژانی ئابووری و بەکاربەران بەردەوامن لە خەرجکردنی ئەو 500 ملیار دۆلارەی کە دەمێنێتەوە. “فێڵەکە دیاریکردنی ئەوەیە کەی قەیرانەکە کۆتایی دێت. چارەکی چوارەم باشترین پێشبینییە”.
گڕۆس پێی وایە بانکی ناوەندی ئەمریکا زۆر سەرنجی لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودە بۆ ئەوەی لە هەڵاوسان بباتەوە، چونکە ڕێژەکان بەشێکی بەرز دەبنەوە بەهۆی ئەوەی پارەی گشتی لە کاتی پەتاکەدا بەردەوامە لە ڕۆیشتنی بۆ ناو ئابووری. بەڵام پێشبینی دەکات کە بای باش لە چەند مانگێکی تردا بڕەوێتەوە.
ئەو وەبەرهێنەرە دێرینە لە مانگی ئازاردا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی “ئاگاداربە. پاشەکشە بەم زووانە دێت”. ئەو بانگەوازەی لەسەر بنەمای ئەو باوەڕەی خۆی داناوە کە بانکی فیدراڵی ڕێژەی سوودی لە توانای ئابووری زیاتر بەرزکردووەتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخەدا، ئەمەش ڕێگەی خۆشکردووە بۆ قەیرانی قەرز و سەختی دانەوەی قەرزەکان بۆ خودی حکومەتی ئەمریکا.