وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق گه‌یشتنی چواره‌می كاروانی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، بڕی یه‌ك ملیۆن ڤاكسین له په‌كینه‌وه گه‌یشتوه‌ته به‌غدا و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دابه‌شده‌كرێن.
د. ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی گشتی ڕایگه‌یاندوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاروانێكی نوێی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی وه‌رگرتوه كه بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك ژه‌مه و كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته هه‌یه.
ئەو بڕە ڤاكسینەی گەیشتوەتە بەغدا، دەست بەدابەشكردنی دەكرێت بەسەر سەرجەم پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیشدا، بۆئەوەی هاوڵاتیان لەرێگەی بنكە تەندروستیەكانەوە بتوانن بەكاری بهێنن و دوربن لەمەترسیەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا”
د. عه‌لی به‌له‌داوی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بۆ به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند،عێراق گرێبه‌ستی دابینكردنی 36.000.000 ژه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ وڵاتی چین كردوه، له‌ماوه‌ی رابردوشدا سێ كاروان ڤاكسینمان به‌ده‌ست گه‌یشتوه كه كۆی گشتی 1.750.000 ژه‌م بون”