موودیز: پڕۆژەی خەرجییەکانی ئەمریکا هەڵاوسان دادەبەزێنێت بەڵام بە تێپەڕبوونی کات

کۆمپانیای موودیز، کە دەزگای هەڵسەنگاندنی قەرزە، پێشبینی دەکرد ئەو پڕۆژە یاسایەی خەرجکردن کە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە پەسەندکرا، ببێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵاوسان لە ماوەی مامناوەند بۆ درێژخایەندا، هەروەها کورتهێنانی بودجەی گشتی.

پرۆژەیاسا نوێیەکە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دابەزاندنی نرخی دەرمانی بە ڕەچەتە و زیادکردنی هەندێک باجی کۆمپانیاکانە، بەهای زیاتر لە ٤٣٠ ملیار دۆلارە.

بەڵام جێگری یەکەمی سەرۆکی خزمەتگوزاری وەبەرهێنەرانی موودی، ماداڤی بۆخێل، وتی یاساکە کە بە یاسای کەمکردنەوەی هەڵاوسان ناسراوە، هەڵاوسان “لە ساڵی دارایی ئێستا یان ساڵی داهاتوودا” دابەزێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە لە ئێستاوە پێمان وایە ئەم یاسایە کاریگەری دەبێت (بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسان) چونکە بەرهەمهێنان زیاد دەکات”، پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵدا ئەمە ڕووبدات.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا پرۆژە یاسای 430 ملیار دۆلاری پەسەندکرد، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ سەرۆک جۆ بایدن، و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد بۆ دەنگدان، رەنگە رۆژی هەینی.

بڕیارە ئەنجومەنەکە پەسەندی بکات و ڕەوانەی کۆشکی سپی بکات بۆ ئەوەی بایدن واژۆی لەسەر بکات.

بوکێلێ وتی هەڵاوسان لە کورتخایەندا لەلایەن بانکی فیدراڵیەوە لەڕێگەی زیادکردنی ڕێژەی سوودەوە چارەسەر دەکرێت.

چاوەڕوانییەکانی هەڵاوسان پێکهاتەیەکی گرنگە کە لە نزیکەوە لەلایەن داڕێژەرانی سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندی ئەمریکاوە چاودێری دەکرێت لەکاتێکدا چالاکانە ڕێژەی سوود زیاد دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فشارەکانی نرخ کە لە ماوەی ٤ دەیەدا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست.

دیموكراتەكانی ئەنجومەنی پیران دەڵێن ئەم پرۆژەیاسایە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا 300 ملیار دۆلار لە كورتهێنانی بودجە كەم دەكاتەوە، لە كاتێكدا فەرمانگەی بودجەی كۆنگرێس رایگەیاندووە، پرۆژە یاساكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كورتهێنانی فیدراڵی بە بڕی 10 ملیار و 15 ملیۆن دۆلار لەو ماوەیەدا.

فەرمانگەی بودجەی کۆنگرێس لە مانگی ئایاردا خەمڵاندنی کرد کە کورتهێنانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ١.٠٣٦ تریلیۆن دۆلار.

telegram

By ubnt