حکومەتی ئیسپانیا پێشنیارێکی نوێ دەخاتە بەردەم گەنجی وڵاتەکەی و هەر کەسێک لە ماڵی باوکی جیاببێتەوە بڕە پارەیەکی وەک موچە بۆ تەرخان دەکەن، ئەو کارە لەپێناو بوژاندنەوەی کەرتی ئابورییە و یەکێکە لە پلانە نوێیەکانی سەرۆکی ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئیسپانیا، هەر گەنجێک لە ماڵی باوکی بێتە دەرەوە و یەکەیەکی نیشتەجێبون بە کرێ بگرێت، حکومەتی ئەو وڵاتە مانگانە بڕی 250 یۆرۆی پێدەدات
پیدرۆ سانچێزی سەرۆکی ئیسپانیا دەڵێت تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ گەنجان بەشێکە لە میزانیەی حکومەتەکەمان بۆ ساڵی 2022
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی حکومەتی ئەو وڵاتە، ئەگەرهاتو پەرلەمان ئەو پڕۆژەیەی پەسەند کرد، ئەوکات دەبێتە هاوکارییەکی باش بۆ ئەو خێزاندارانەی کە تەمەنیان لە 18 بۆ 35 ساڵیدایە، چونکە ئێستا داهاتی مانگانەیان 24 هەزار یۆرۆیە، بەڵام ئەوکات داهاتەکەیان بەڕێژەی 40٪ بەرزدەبێتەوە بەهۆی ئەو پاڵنەرەی لەڕێگەی بەکرێدانی یەکەکانی نیشتەجێبونەوە دەستیان دەکەوێت.
ناوەندێکی ئامار لە ئیسپانیا بەناوی (یۆرۆستات) باسیان لەوە کردوە شوقەیەک لە مەدریدی پایتەخت ئەگەر لە یەک ژوری نوستن پێکهاتبێت، نرخی مانگانەکەی دەگاتە هەزار یۆرۆ، بەڵام حکومەتی ئیسپانیا 250 یۆرۆ بە گەنجان دەدات ئەگەر لە ماڵی باوکیان بێنە دەرەوە و شوقەیەک بەتەنها بەکرێ بگرن، لەو کاتەدا ئابوری حکومەت ڕو لە بەرزبونەوە دەکات.