میدیاکانی تورکیا: وەزیری بەرگری ڕوسیا گەیشتە ئەستەنبوڵ بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک سەبارەت بە هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سێرگی شویگو وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕۆژی هەینی گەیشتە ئەستەمبوڵ بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینی لەڕێگەی ڕێڕەوێکی سەلامەت لە دەریای ڕەش.

پێشتریش ئەمڕۆ فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس گەیشتووەتە ئەستەمبوڵ، لەوێ ئەمڕۆ هەینی بەشداری دەکات لە ئەنجامدانی رێککەوتنێک سەبارەت بە هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینی و رووسی، هەروەها… پێوانەی لە ڕووسیاوە وەرگیراوە.

بڕیارە بەشداری بکات لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ڕووسیا، ئۆکرانیا، تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە هەناردەکردنی سەلامەتی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە.

وەزیری بەرگری ڕوسیا

لە ئەستەنبوڵ دانوستان لە نێوان شاندەکانی سەربازی تورکیا و ڕووسیا و ئۆکرانیا و شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی پرسی گواستنەوەی دانەوێڵە بەڕێوەچوو.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان له‌ به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ ئاشكرایان كرد كه‌ ڕێككه‌وتنی ڕێڕه‌وی دانه‌وێڵه‌ ڕێگه‌ ده‌دات به‌ لایه‌نی كه‌م 25 ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بگه‌یه‌نرێت.

ئاژانسی هەواڵی تاس بە گێڕانەوە لە هەمان سەرچاوە بڵاویکردەوە، “لە قۆناغی یەکەمدا، بەهۆی ئەم رێککەوتنەوە، قەدەغەکردنی ئەو کەشتیانەی کە خۆراک هەڵدەگرن، کە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیادا گیریان خواردبوو، بڕیارە هەڵبگیرێت”. لە هەفتەکانی داهاتوودا ڕێگە بە دابینکردنی بازاڕەکانی جیهان دەدات.” دوای دەستپێکردنی ئەم میکانیزمە، نزیکەی ٢٥ ملیۆن تۆن دانەوێڵە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

telegram

By ubnt