مەسرور بارزانی بەشداریی کۆڕبەندی ‘دایەلۆگی مەنامە 2021’ دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەحرێن بەشداریی کۆڕبەندی “دایەلۆگی مەنامە 2021 ” دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە.

رۆژی هەینی 19-11-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی حکومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرێن بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی “دایەلۆگی مەنامە 2021” کە رۆژانی 19-21ی تشرینی دووەم بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتمەدار، بیرمەند، خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهان بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی، ئەوروپی و وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی ئەنجام بدات.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە؛ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *