مەسعود بارزانی: “شەراكەت و هاوسەنگی و سازان مەرجەكانی هەرێمە بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق

سەرۆكی مەسعود بارزانی لەبارەی بەشداریی هەرێم لە حكوومەتی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان.

مەسعود بارزانی

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانییەوە بڵاوکراوەتەوە، مەسعود بارزانی پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق، ستيج پاولو بيراس كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و ماڵئاوایی سەردانی مەسعود بارزانی كردبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە دیدارەكەدا باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق پێزانینی بۆ رۆڵی مەسعود بارزانی لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان هەبووە و، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هاوكاری و هەماهەنگیی لەگەڵ حكوومەتی دانیمارک لەبارەی ئەو دوو هاووڵاتییە دانیماركییەی كە ماوەیەک پێش لە هەرێمی كوردستان تووشی گرفت هاتبوون.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و مەسعود بارزانی لەبارەی بەشداریی هەرێم لە حكوومەتی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرا.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *