مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە لە شاری هەولێر لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا ئۆلیڤیە دێکۆتینی کۆبووەوە

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک ماکرۆن و سەرۆک بارزانی لە مانگی ڕابردوودا کراوە
هەر لەو دیدارەدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆو ئەگەرەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق لەقۆناغی داهاتوودا
هەروەها دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سوریاو ئایندەی گەلی کورد لەسوریا تاوتوێکران