مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانیان کرد.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە، موقتەدا سەدر لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانییەوە کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە “هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو بتوانێت بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی رۆڵەكانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیریی و خوشگوزەرانی هەڵبستێت

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *