سەرۆکی فینلاند پێشبینی ناکات وڵاتەکەی بچێتە ناو ناتۆ پێش مانگی ئەیلول (9)

سولی نینستۆ سەرۆکی فینلاند ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە دوایین چاوپێکەوتندا لەگەڵ تورکیا هیچ پێشکەوتنێکی نەکردووە و ڕەنگە تا مانگی ئەیلولیش نەتوانێت بچێتە پاڵ ناتۆوە

فینلاند

ئەم لێدوانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لە لایەن نینستۆ لە هێلسنکی لەگەڵ ڕۆبێرتا میتسولا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ساز کرا

نیستۆ سەبارەت بە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی فینلاند و سوید لەگەڵ تورکیا لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل ڕۆژی دووشەممە گوتی: “تا ئەو کاتەی کە ماددەی کۆبوونەوەکە لە ئارادایە، پێشکەوتنی کەم ئەنجام دراوە. بەڵام ئێمە دڵخۆشین بەو ڕاستییەی کە گفتوگۆکە دەستی پێکردووە.

نامەوێت ئاماژە بە بەرواری تەواو بکەم، بەڵام پێناچێت بتوانین پێش مانگی ئەیلول (چوونە ناو ناتۆ) ئەو کارە بکەین”

پێشتر سەرچاوەکانی حکومەتی ئەڵمانیا ” چوونەژوورەوەی خێرای وڵاتی فینلاند و سویدی بۆ ناتۆ” یان خستە ژێر پرسیارەوە، واتە لە لوتکەی هاوپەیمانی کە بڕیارە لە 29-30ی حوزەیران لەمەدرید ئەنجام بدرێت، بەڵام جەختیان لەوە کردەوە کە

سەرچاوە: TASS

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *