بازاڕی دۆلار لە بەغدا و هەرێمی کوردستان بە نرخی دوێنێ سێشەممە دەکرێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بۆرسە سەرەکییەکانی بەغدای پایتەخت و هەرێمی کوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی جێگیربوو.

په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆرسه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌لكیفه‌ و حه‌ریتیه‌ له‌ به‌غدا 148 هه‌زار و 550 دیناری عێراقییان تۆمار كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا 100 دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

ئەمانە هەمان ئەو نرخانەن کە بەیانی دووشەممە تۆمارکراون.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ نرخی كڕین و فرۆشتن له‌ دوكانه‌ بانكییه‌كان له‌ بازاڕه‌ ناوخۆییه‌كانی به‌غدا جێگیر بووه‌، كه‌ نرخی فرۆشتنی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مریكی 149 هه‌زار دیناری عێراقی بووه‌، له‌ كاتێكدا نرخی كڕین بۆ هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مریكی 148000 دیناری عێراقی بووه‌.

لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش، نرخی دۆلار لەسەر بۆرسەی هەولێر جێگیر بووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتووەتە 148 هەزار و 700 دینار، نرخی کڕینیش بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتووەتە 148 هەزار و 600 دینار.

بازاڕی دۆلار
By ubnt