ئەمڕۆ دوشەممە بەهای نەوت لەبازارەکانی وزە لەجیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاست و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.45% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 84 دۆلار و به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به 81.289 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی بونی پێشمەرجی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و زیادبونی خواست لەسەر نەوت کە هاوکاتە لەگەڵ بوژانەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکان، ئەمڕۆ دوشەممە بەهای نەوت لەبازارەکانی وزە لەجیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاست و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بە 84 دۆلارە
بەرزبونەوەی بەهای نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئاسایی بونەوەی ژیان لەزۆرێک لەوڵاتان و کرانەوەی سەرجەم ناوچە گەشتیاری و کارگە و دامەزراوە پیشەسازییەکان کە بەتێکرا خواستیان لەسەر نەوت زیادکردوە، بەجۆرێک ماوەی زیاتر لە حەوت هەفتەیە بەهای نەوت بەبەردەوامی بەرزدەبێتەوە.
راوێژکاری ئابوری لەدامەزراوەی ئیکۆنومیکس رایگەیاند، پێشبیی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت زیاتربێت و دەگاتە بەرزترین ئاست، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2022ەوە جارێکی دیکە خواست لەسەر ئەو وزەیە رو لەدابەزین دەکات.
په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ش دامه‌زراوه‌ی Bank of America له‌دواین راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاندوه، له‌و باوه‌ڕه‌دان سه‌ره‌ڕای ناجێگری نرخی نه‌وت، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی ئۆپیك و بوژانه‌وه‌ی بازاره‌كانی جیهان، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 100 دۆلار به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.