
•♦️ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جانێت یێڵن هۆشداری دەدات کە ١ی حوزەیران وادەیەکی حەتمی دەبێت بۆ ئەوەی ئەمریکا قەرزەکانی نەدات.
•♦️ ئەمڕۆ بایدن چاوی بە کیڤن مەکارتی سەرۆکی کۆمارییەکان دەکەوێت بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان لەسەر دۆسیەی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا.
•♦️ تا ئێستا بڵاودەبێتەوە کە زۆربەی خاڵە سەرەکییەکانی ناکۆکی یەکلایی کراونەوە، و لێدوانەکانی هەموو لایەنەکان دەستیان کردووە بە ئاماژەدان بەوەی کە گەیشتن بە ڕێککەوتن زۆر نزیکە.
•♦️ بەپێی ئەوەی سەرۆکی کۆنگرێس ئاماژەی پێکردووە، ڕەنگە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە بە خێرایی و پێش چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
•♦️ ئەمڕۆ هیچ داتایەکی ئابووری بەرچاو نییە.. فایلی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا وەک یەکەم و دوایین کاریگەر لەسەر جوڵەی بازاڕە جیهانییەکان دەمێنێتەوە.