نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە پێویستی چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵی دووپات کردەوە
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مارک بریسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندەکەی ئەو ڕاگەیاندنەی کردووە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و ئەو تەحەدایانەی کە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسی و ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخی ناوخۆ و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و
بەپێی بەیاننامەکە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی گەیشتنی هێزو لایەنە عێراقییەکان بەتێگەیشتنێک بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو دژوارییانەی کەڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسی دەبنەوەو پێویستی پاراستنی سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی لەوڵاتدا و هەروەها پێویستی
لەسەر جیاوازییەکانی هەولێر – بەغدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە کەچارەسەرکردنی جیاوازییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کلیلی سەقامگیری و چارەسەرە بۆ کێشەکانی عێراق و ئاڵۆزی
گرنگیی پێکەوەیی نێوان لایەنە کوردستانییەکانی بەغدا و هەماهەنگی و هەماهەنگی لەشەڕی دژ بەتاوان و ماددە هۆشبەرەکان و پرسی کۆچ و کۆچبەران و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو