نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی سیاسی عێراق بە “تەحەدای درێژخایەن” وەسف دەکات و چارەسەرەکەی بە “چارەسەرنەکراو” دەزانێت.

رۆژی هەینیی ، نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) قەیرانی سیاسی ئێستای ئەو وڵاتەی بە “دواین تەحەدای درێژخایەن” وەسف كرد، بەڵام چارەسەری ئەم قەیرانەی بە قورس زانی.

ئەمەش لە بەیاننامەیەکدا هاتووە کە نوێنەرایەتییەکە بە بۆنەی ساڵیادی بۆردومانکردنی بارەگاکانی بەغدا لە ساڵی ٢٠٠٣دا بڵاویکردەوە، کە بەهۆیەوە ٢٢ کارمەندی یونامی کوژران، لەنێویاندا نوێنەری تایبەتی سێرجیۆ ڤیێرا دی مێلۆ و نزیکەی ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

قوربانییەکان کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون کە کاریان دەکرد بۆ پشتیوانی لە بوژانەوەی ئەو وڵاتە لە دوای شەڕ و ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن لەسەر دەستی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان.

لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیهانی مرۆیی دیاری کراوە، کە ساڵانە وەک ڕێزلێنانێک بە کاری جەوهەری کرێکارانی مرۆیی لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوەدەچێت.

نوێنەرایەتییەکە لە بەیاننامەکەی ئەمڕۆدا ئاماژەی بەوە کردووە، “ئێمە لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی)، وەک چۆن گیانی لەدەستچوو و بریندارەکان و ئەو خێزانانەمان لەبیرە کە تا ئێستاش شوێنەواری ئەو کارەساتەیان لەسەرە، ئامانجی کۆتاییشمان لەبیرە”. قوربانیدانەکەیان، کە هەمان ئامانجە کە ئەمڕۆ دووپاتی دەکەینەوە: پشتگیری لە خەڵکی عێراق. “.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “عێراق لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی سەختی بێشومار بووەتەوە، قەیرانی سیاسی ئێستاش تەنیا دوایین تەحەدای درێژخایەنە. بەڵام هیچ کام لە ناکۆکییەکانی ئێستا چارەسەرنەکراو نین، و ناکرێت لە بەرژەوەندی نیشتمانی بە گرنگتر هەژمار بکرێت”.

وە نوێنەرایەتییەکە لە بەیاننامەکەیدا بەردەوام بوو و وتی “ئەو قوربانییە زۆرانەی کە دراون بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی عێراق نابێت بێ سوود بن: دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ دیالۆگ و چارەسەرکردن لە بەرژەوەندی گشتی خەڵکدا کۆبکرێنەوە”.

By ubnt