لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ناجێگیردا نرخی نەوت بەڕێژەی نزیكەی 2 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لەكاتێكدایە كە وەبەرهێنەران خۆیان بۆ ئەگەری گەڕانەوەی هەناردەی نەوتی گەمارۆدراوی ئێران بۆ بازاڕەكانی جیهان ئامادەدەكرد و بەهۆی نیگەرانییەكانی ئەوەی كە بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی ئەمریكا خواست لەسەر سووتەمەنی كەم دەكاتەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 99 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لەگەڵ یەکلاکردنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە 2.37 دۆلار، واتە 2.5% دابەزی و گەیشتە 92.52 دۆلار.