هاوردەکردنی گازی سروشتیی بۆ تورکیا لە مانگی ئاداردا بەڕێژەی لەسەدا ٦،٦ زیادی کردووە

هاوردەکردنی گازی سروشتیی بۆ تورکیا لە مانگی ئاداردا، بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پێشوو بەڕێژەی لەسەدا ٦،٦ زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار و ٢١٥ ملیۆن مەتر سێجا.

بەپێی “راپۆرتی کەرتی بازاڕی گازی سروشتی”ی ده‌زگای رێكخستنی بازاڕی وزه‌ی توركیا (EPDK) بۆ مانگی ئادار، نزیکەی چوار ملیار و ٢٤٥ ملیۆن مەتر سێجا هاوردەکردن لەڕێگەی بۆری و یەک ملیار و ٩٧٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتیی شلکراوەی (LNG) بەدی هاتووە.

لەم ماوەیەدا، هاوردەکردنی گازی سروشتیی لەڕێگەی بۆرییەوە بەڕێژەی نزیکەی لەسەدا ٥،٨ کەمی کردووە، لە کاتێکدا کردنی گازی سروشتیی شلکراوەی (LNG) بەڕێژەی لەسەدا ٤٩،٢ زیادی کردووە. لە بەرامبەردا کۆی گشتی هاوردەکردنی گازی سروشتیی لە مانگی ئاداردا، بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پێشوو بەڕێژەی لەسەدا ٦،٦ زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار و ٢١٥ ملیۆن مەتر سێجا.

لە کاتێکدا تورکیا لە مانگی ئاداردا، زۆرترین گازی سروشتیی لە رووسیاوە هاوردەکردووە (دوو ملیار و ٧٥٤ ملیۆن مەتر سێجا)، ئازەربایجان بە هەناردەکردنی ٨٩٧ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتیی لە پلەی دووەمدا دێت.

لەم ماوەیەدا، هاوردەکردن لە رووسیا و ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا ٦،٦ و لەسەدا ١٢٥ زیادی کردووە و هاوردەکردن لە ئازەربایجانەوە بەڕێژەی لەسەدا ٢٩ کەمی کردووە.

بەهۆی سەختی کەشوهەوای وەرزی زستان، هاوردەکردن لە مانگی ئاداردا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو زیاتر بووە.

– بەکارهێنانی گازی سروشتیی لە ماڵان بەڕێژەی لەسەدا ١٣،٨ زیادی کردووە

لە ماوەی ئاماژە پێ کراودا، بەکارهێنانی گازی سروشتیی لە تورکیا بەڕێژەی لەسەدا ١،٧ زیادی کردووە و گەیشتووەتە شەش ملیار و ٦٤٧ ملیۆن مەتر سێجا.

هەروەها بەکارهێنانی گازی سروشتیی لە ناوچە پیشەسازییەکاندا بەڕێژەی لەسەدا ٦،٣ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٣٧ ملیۆن مەتر سێجا.

بەکارهێنانی گازی سروشتیی لە وێستگەکانی کارەبا بەڕێژەی لەسەدا ٣٧،٧ کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٨٣٨ ملیۆن مەتر سێجا.

هەروەها لە مانگی ئاداردا، بەکارهێنانی گازی سروشتیی لە ماڵان بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پێشوو بەڕێژەی لەسەدا ١٣،٨ زیادی کردووە و گەیشتووەتە سێ ملیار و ٢١٦ ملیۆن مەتر سێجا.

– بڕی گازی سروشتیی عەمبارکراو دابەزیووە

بڕی گازی سروشتیی عەمبارکراو لە تورکیا لە مانگی ئاداردا، بۆ ٩٢٩ ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە و بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پێشوو بەڕێژەی لەسەدا ٤٨،٦ کەمی کردووە.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *