هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، دابەزینی نرخی زێڕ لە بەغدا و هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕی عێراقی و بیانی لە بازاڕە ناوخۆییەکان و لە بەغدای پایتەخت و بازاڕەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی بەغدای پایتەخت و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جوملە لە شەقامی ئەلنەهر لە بەغدای پایتەخت تۆمارکرا، نرخی فرۆشتنی یەک عەیارە ٢١ زێڕی کەنداو و تورکی و ئەوروپی بە ٣٩١ هەزار دینارە، نرخی کڕینیش بە ٣٨٧ هەزار دینارە دینار، لەکاتێکدا نرخی فرۆشتنی دوێنێ یەکشەممە 395 هەزار دینار تۆمارکراوە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی فرۆشتنی یەک عەیارە ٢١ زێڕی عێراقیش بە ٣٦١ هەزار دینار دابەزیوە، نرخی کڕینیش گەیشتووەتە ٣٥٧ هەزار.

سەبارەت بە نرخی زێڕ لە دوکانەکانی ئاڵتونسازان، نرخی فرۆشتنی کێشی زێڕێکی عەیار ٢١ی کەنداو لە نێوان ٤٠٠ هەزار دینار بۆ ٤١٠ هەزار دینارە، لە کاتێکدا نرخی فرۆشتنی کێشی زێڕی عێراقی لە نێوان ٣٧٠ هەزار بۆ ٣٨٠ هەزار دینار بووە.

سەبارەت بە نرخی زێڕ لە هەولێریش دابەزینیان تۆمارکردووە، بەو پێیەی نرخی مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٠ هەزار دینار و عەیارە ٢١ بە ٤٠٥ هەزار دینار و عەیارە ١٨ بە ٣٤٥ هەزار دینار فرۆشراوە.

By ئابوري نيوز