ئەمریکا بڕی یەک ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی دەدات بە ئۆکراینا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاند بە بەهای یەک ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنییان لە کۆگاکانی سوپای ئەمریکاوە بۆ ئۆکراینا دابین کردووە.

بڵینکن، لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە گوتوویەتی: “سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ بەسەر هێرشە دڕندانەکەی سەر ئۆکراینا بەڵام رووسیا بەردەوامە لە لەناوبردنی شارەدێ و گوندەکانی ئۆکراینا، لەگەڵ ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە دژی شەڕانگێزی رووسیا بەرگری لە وڵاتەکەیان ئۆکراینا دەکات، بەروونی رایگەیاندوو کە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی گەلی ئۆکراینا.

ئەمریکا بڕی یەک ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی دەدات بە ئۆکراینا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەوەشی خستەڕوو کە وەکو بەشێک لەم هەوڵانە و بەپێی دەسەڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رێگە دراوە بە ناردنی گەورەترین هاوکاریی چەک و تەقەمەنی کە بە یەک جار ئەنجامدەدرێت لە سوپای ئەمریکاوە بۆ ئۆکراینا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە مانگی ئابی ٢٠٢١وە بۆ ئێستا ئەمریکا ١٨ جار و کۆی گشتی بە بڕی ٩،٨ ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراینا دابین کردووە و ئەو یەک ملیار دۆلار هاوکارییەی ئەم دواییەش گەورەترین پاکێجی هاوکارییە کە بە یەک جار دەدرێت.

سەرچاوە: https://aburi.news/

لینکی تلیگرام: https://t.me/hawalaburi

هاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ ئوکرانیا

By ubnt