هۆڵی ئەزمونی قوتابیانی پۆلی 12

ئەزمون

هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کەمافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ -٢٠٢٢ خولی يەکەم ( بەهەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانەو خوێندنگەو زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، هەروەها پێویستە دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و زمانی خوێندنیان و دروستی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان. پرسیارەکان بەگوێرەی ئایین و زمانی خوێندنیان دیاریکراوە، لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک تا رێکەوتی ٢١ی ٦ی ٢٠٢٢ پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ راستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت. لێژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان بەرپرسیار نابێت لەبوونی هەر هەڵەیەک لەدوای رێکەوتی ئاماژەپێکراو.

https://cutt.ly/RKuP90V

ئەزمون

ئەزمون

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *