زانایان هێلكه‌ی دایناسۆڕێك له جۆری ئۆڤێراپترێدیان له چین دۆزیوه‌ته‌وه، كه كۆرپه‌له‌ی ناو هێلكه‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچ شێواوییه‌ك به كۆرپه‌كه‌وه نییه، هەروەها هێلکەکە زۆر به‌باشی پارێزراوه و ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 70 ملیۆن ساڵه، درێژیه‌كه‌شی 17 سانتیمه‌تره و له مۆزه‌خانه‌یه‌كی چین نماییش كراوه.
تۆڕی هه‌واڵی CNN بەڵاویکردوتەوە لەچین زانایان كۆرپه‌له‌ی دایناسۆڕێكی ته‌مه‌ن 70 ملیۆن ساڵیان له ناو هێلكه‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌نگاوی گه‌شه‌كردنی زۆرباشی بڕیوه و ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه به دۆزینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه ناو دەبرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و هێلكه‌یه له ناوچه‌ی جیانگی چین دۆزراوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌و هێلكه‌یه پارێزگاری له پێكهاته‌كانی له‌شی ئه‌و كۆرپه‌ی دایناسۆڕه كردوه كه سه‌ر به خێزانی ئۆڤێراپترێدییه و زۆر به باشی پارێزراوه.
لەبارەی تایبەتمەندی هێلکەکەش ئەوە خراوەتەڕو، هێلكه‌ی ئه‌وه دایناسۆڕه 17 سانتیمه‌تر ده‌بێت، له كاتێكدا ئه‌و كۆرپه‌یەی كه له‌ناو هێلكه‌كه‌دایه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 27 سانتیمه‌تره له سه‌رییه‌وه تاوه‌كو كۆتایی كلكی، زانایان درێژی ئه‌و كۆرپه‌یه‌یان بۆ نزیكه‌ی 2-3 مه‌تر خه‌مڵاندوه له ئه‌گه‌ری له‌دایكبون و ژیانی ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌دا.

لای خۆشییه‌وه دارلا زێلینیسكی مامۆستای یاریده‌ده‌ر له زانكۆی كاڵگری له كه‌نه‌دا، كه به‌شداری ئه‌م دۆزینه‌وه‌یەی كردوه رایگه‌یاند، یه‌كێكه له هه‌ره بێ وێنه‌ترین ئه‌و دایناسۆڕانه‌ی كه كۆرپه‌له‌ن و به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئێسكه په‌یكه‌ر و پێكهاته‌كانی وه‌ك خۆی ماوەتەوە، بۆ نزیكه‌ی 25 ساڵ ده‌بێت كه كار له‌سه‌ر هێلكه و كۆرپه‌له‌ی دایناسۆڕه‌كان ده‌كه‌م و له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ پاشماوه‌یه‌كی دایناسۆڕه‌كانم به‌م شێوه‌یه نه بینیوه.
ئه‌و هێلكه‌یه‌ش له مۆزه‌خانه‌ی یانگلانگ-ی چین پیشان دراوه و هێلكه‌كه‌ش هه‌ر به‌ناوی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌وه ناونراوه.