هێلی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند17 فڕۆكه‌ی نوێی به‌ده‌ستمان ده‌گات

هێلی ئاسمانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ به‌م نزیكانه‌ 17 فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی له‌ جۆری پێشكه‌وتوو به‌ده‌ست ده‌گات.

حوسێن جه‌لیل گوته‌بێژی هێلی ئاسمانی عێراق ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق له‌ ساڵی 2008 ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی بۆینگ كردبوو و له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا 14 فڕۆكه‌ی كۆمپانیاكه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتبوو و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك 16 فڕۆكه‌ی تری كۆمپانیای بۆینگ ده‌گاته‌ ده‌ستمان

حوسێن جه‌لیل ڕایگه‌یاند: هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنێكی ترمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئایه‌ر پاس هه‌یه‌ بۆ كڕینی 5 فرۆكه‌ی له‌ جۆری (A222)، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا یه‌ك دانه‌ فڕۆكه‌ به‌ده‌ستمان بگات.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ هێلی ئاسمانی عێراقی ئێستا هه‌یه‌تی و كاری پێ ده‌گات بریتییه‌ له‌ 30 فڕۆكه‌ی جۆری نوێی پێشكه‌وتووی قه‌باره‌ جیاواز.

گوته‌بێژی هێلی ئاسمانی عێراق له‌ كۆتاییدا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ تیمی فڕۆكه‌وان و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌كان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای فڕۆكه‌وانی به‌ردوام خولی پێگه‌یاندنیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ ئه‌كادیمیاكانی جیهان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانی لۆفتانزای.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *