كۆمپانیای گشتی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری عێراق پلانێكی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به ئه‌وروپا ئاشكرا كرد
تاڵیب جه‌واد حوسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕاگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردوودا هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له عێراق تووشی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر بووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشدا بوون.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه هه‌یه بۆ ڕاسپاردنی كۆمپانیایه‌كی جیهانی دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پلان و داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تۆڕه‌كانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له عێراق.
تاڵیب جه‌واد حوسێنی گوتی: ئێستا پلانمان هه‌یه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری عێراق فراوانتر بكه‌ین و له ڕێگه‌ی توركیاوه به ئه‌وروپا ببه‌ستینه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ شاره‌زا و ئه‌ندازیارانی توركیا و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پلانێك دابڕ‌ێژین تا هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری عێراق به ئه‌وروپا ببه‌ستینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری عێراق هه‌روه‌ها گوتی: چاوه‌ڕێی دابینكردنی بودجه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ری ڕه‌سافه و كه‌رخ له به‌غدا له‌گه‌ڵ دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كه‌ربه‌لا و مسه‌یب و نه‌جه‌ف و سه‌ماوه بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و كه‌لوپه‌ل له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق.