هەولێر بەنیازە سێ دەریاچەی دەستکرد دروست بکات

ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگای هەولێر نیازی خۆی بۆ دامەزراندنی سێ دەریاچەی دەستکرد ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی شەفەق نیوز گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، “پڕۆژەکە بە تەواوی ئامادەکراوە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “بڕیارە ئاو بۆ ئەم سێ دەریاچە لە ڕووباری زاب گەورەوە یان لە بەستوورەوە دابین بکرێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر پارێزگای هەولێر”.

By ubnt